چۆن بتوانی هەموو Application ـێک لە Play Store داببەزێنیتە نێو مۆبایلەکەتەوە

چۆن بتوانی تێپەڕبیت بەسەر Not Available in Your Country، یاخود چۆن بچیتە نێو Play Store ـی ئەمریکاوە لە هەر وڵاتێکی ترەوە و هەموو یاری و بەرنامەیەک دابگریت.


ئاشکرایە کە Play Store هەموو خزمەتگوزارییەکانی لە هەموو وڵاتانی دنیا وەک یەک پێشکەش ناکات. بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەکو ئێراق هیچ کام لە خزمەتگوزارییەکانی موزیک، کتێب، فیلم نییە لە Play Store ـدا. نەک ئەوەش بگرە زۆرێک لە یارییە بەناوبانگەکانی وەک Real Racing, Subway Surfer و هەندێکی تریش ناتوانرێت لە زۆربەی وڵاتانەوە دابگیردرێت بۆ نێو مۆبایل. لەم دواییانەشدا هەندێک لە بەرنامەکانی وەک فەیسبووک و ڤایبەریش بە هەمان شێوە سنووردار کراوە بۆ ئێراق.

چۆن بتوانیت ئەم کێشەیە تێپەڕێنیت؟ یەکێک لە ساناترین ڕێگاکان ئەوەیە کە فێڵ لە Play Store بکەیت و وا پیشان بدەیت کە تۆ لە وڵاتێکی دیکەی وەکو ئەمریکایت. ئەویش لە ڕێگای بەکارهێنانی VPN یاخوود Proxy.

١. لەسەر مۆبایلەکەت بەرنامەی Play Store بکەرەوە و بگەڕێ بۆ Super VPN و ئەو بەرنامەیە دابمەزرێنە.
٢. پاش ئەوەی بەرنامەکەت دامەزراند، بیکەرەوە و پەنجە بنێ بە دوگمەی Connect. چاوەڕوان بکە کەمێ تاوەکو پەیوەست دەکرێیت بە VPN ـێکەوە. دوای ئەوەی مۆبایلەکەت پەیوەستکرا بە VPN ـێکەوە، هێمای کلیلێک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت. تەماشای وێنەکانی خوارەوە بکە.



٣. ئێستا بچۆ بۆ Settings > Apps پاشان بگەڕێ بۆ بەرنامەی Play Store و پەنجەی پیا بنێ.
٤. پەنجە بنێ بە دوگمەی Clear Data. ئەم دوگمەیە Cache ئەسڕێتەوە و هیچ داتایەکی تۆ ناسڕدرێتەوە.



٥. ئێستا بەرنامەی Play Store .بکەرەوە. ئەگەر کارەکە سەرکەوتووبوو، بەم شێوەیەی وەک ئەم وێنانەی خوارەوە دەبێت پەنجە بنێ بە دوگمەی Accept. ئاگاداری ئەوەبە کە ئەم هەنگاوە هەندێجار پێدەچێت خولەکێک یان زیاتر بخایەنێت.

ئێستا ئەبێت Play Store ـەکەت وەک ئەم وێنەیەی دەستە ڕاست بێت. بگەڕێ بۆ ئەو یاری و بەرنامانەی پێشتر نەتدەتوانی دایانبگریت.

تێبینی: ئەگەر هێڵەکە خاو بوو، ئەتوانیت لەم کاتەدا VPN ـەکەت Disconnect بکەیت چونکە چیتر پێویستت پێی نەماوە.
لە داهاتوودا، هەر کاتێک Play Store ـت کردەوە گەڕابۆوە سەر Play Store ـی ئێراق ئەوا پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیتەوە.


سنوردارکردنی دەسەڵاتی ئەدمینی پەیج لە فەیسبوک

هەر لە سەرەتای بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە کەسانێکی زۆر هەبوون بابەتی جۆراوجۆریان بڵاو کردۆتەوە لە ڕێگەی بڵاگ و یانەکانەوە.جا خاوەنی ئەو ماڵپەرانەی کە بابەتی رەسەن دەنوسن ( نەک ئەو کەسانەی بێئابڕویانە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی خاوەن بابەت بابەتی کەسانی تر بڵاو دەکەنەوە تەنانەت بێ دانانی بەستەری سەرچاوە) دەزانن کە نووسینی بابەت کارێکی ئاسان نیەو کاتی زۆری ئەوێت، بۆیە زۆرجار پێویست ئەکات ئەو ماڵپەرانە چەند نووسەر و بەڕێوبەری هەبێت. زۆربەی ئەو بڵاگ و یانانەش سیستەمێکی پێشکەوتویان هەیە لە دیاریکردنی دەسەڵاتی نوسەر و سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر. تەنانەت ئەو ماڵپەرانەشی کە زیاتر لە بەڕێوبەرێکیان هەیە ئەشێ یەک لە بەڕێوبەرەکان خاوەنی سەرەکی بێت و دەسەڵاتی زیاتر بێت بەسەر بەڕێوبەرەکانی تردا کە خاوەن ماڵپەرەکە دەتوانێت دیاری بکات.

نۆکیا مۆبایلێک بە کامێرای ٤١ مێگاپیکسڵ بڵاودەکاتەوە!

ئەمڕۆ لە کۆنکرەی جیهانیی مۆبایل ٢٠١٢ لە بەرسەلۆنا نۆکیا مۆبایلیی Nokia PureView 808ی ڕاگەیاند کە خاوەنی گەورەترین Sensorـە لە مۆبایلدا و تا ئێستا توانای گرتنی زۆرترین مێگاپیکسڵی هەیە.

ئایفۆنی نوێ، ئایفۆن ٤س/iPhone 4S ڕاگەیەندرا!

دوێنێ ئێوارە، کاتژمێر ٦:٠٠ ئەپڵ لە کۆنفڕانسێکدا ئایفۆن ٤س/iPhone 4Sی ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نوێ لە نەرمەواڵەکانی iOS ـدا. کرتە لە درێژەی بابەت بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.

مایکرۆسۆفت ١٥ دۆلار وەردەگرێت بۆ هەر مۆبایلێکی سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید

بەبیانوی ئەوەی گووگڵ لە سیستەمی کارگێڕیی ئەندرۆیددا چەند داهێنراو (patent)ێکی مایکرۆسۆفتی بەبێ مۆڵەت بەکارهێناوە، مایکرۆسۆفت گرێبەستێک لەگەڵ سامسۆنگ دەبەستێک کە بۆ هەر مۆبایلێک کە سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید دروستی دەکات، بڕی ١٥ دۆلار بدات بە مایکرۆسۆفت.

Anonymous له‌ ٥ی تشرینی دووه‌م هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر Facebook

گروپی چالاکوانی Anonymous له‌ ڤیدیۆیه‌کدا ڕای ده‌گه‌یه‌نن که‌ له‌ ٥ی تشرینی دووه‌م هێرشێک ده‌که‌نه‌ سه‌ر ماڵپه‌ری Facebook  له‌ کاری ده‌خه‌ن. هه‌ر ئه‌م گروپه‌ بوو که‌ له‌ ماوه‌ی پێشودا هێرشیان کرده‌ سه‌ر Pentagon , News Corp , Sony چه‌ند شوێنێکی تر.

فرۆشی Samsung Galaxy Tab 10.1 لە ئەورووپا ڕادەگیردرێت!

Samsung Galaxy Tab 10.1 ئەو تابلێت/تاتەپێژمێرەی کە بە ڕکابەرێکی سەرەکی iPad 2 دادەنرێت لەلایەن دادگایەکی ئەڵمانییەوە بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشی دەدرێت لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا.
سامسۆنگ گالاکسی تاب ١٠.١

تەکنەلۆژیای WiFi IEEE 802.22TM دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر پەخش بکات!

IEEE 802.22 کە ستانداردێکی نوێ پەخشکردنی وایەرلێسە، لەلایەن پەیمانگای IEEEـەوە ڕاگەیەندرا کە دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر بێتەل پەخش بکات ئەویش بە سوووەرگرتن لە هەردوو باندی تەلەفزیۆنیی VHF و UHF بەبێ ئەوەی تێکەڵبوون لەنێوان شەپۆلەکاندا ڕووبدات.

Nokia Maps نوێ دەبێتەوە و نەخشەی شارەکانی باشووری کوردستانیشی تیادایە!

لەدوای پەیماننامەکەی نۆکیا و مایکرۆسۆفت، نۆکیا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کرد یەکێک لەوانەی گۆڕینی ناوی Ovi بۆ Nokia لە بەرهەمەکاندا. وەک گۆڕینی ناوی Ovi Maps بۆ Nokia Maps. لە وەشانی ٣.٠٦ی Ovi Maps دا و لەگەڵ دەرچوونی نۆکیا ن٨، س٧ و ئەو مۆبایلانەی تری بە سیستەمی سیمبیان ٣ دەرچوون نەخشەی سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراقی تیادا بوو.